راستی دەنگۆی هێرشی سوپای روسیا بۆ سەر هێزەكانی توركیا لەسوریا

جیهان

30/08/2019‌ 5221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
روسیا هێرشی كردە سەر سەربازە توركەكان لە سوریا؟ ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (سفوبودانایا پریسا) دەربارەی دۆخی مەیدانی لەئیدلب، بە ئامانج گرتنی خاڵێكی چاودێری توركیا بە تەقەكردنێكی چڕ.

بەپێی راپۆرتەكە، هێزە سورییەكان بەردەوامن لە هێرشەكانیان لەبەشی باكووری رۆژئاوای وڵاتەكەیان، دوای ئەو سەركەوتنەیان لەخان شیخون، هێزە حكومییەكان پرۆسەكەیان نەوەستاندووە، بەڵكو هەوڵی رزگاركردنی ئەو بەشانەی خاكەكەیان دەدەن، كە ماوەیەكی درێژە لە دەستیان داوە. 

لەم رۆژانەی دواییدا، تێبینی چالاكییەكی تایبەت دەكرێت لە دەروبەری شیخونی رۆژئاوا، لە دوورترین شوێنی باكووری پارێزگای حەما، لەوێدا، ئەسەدییەكان لەخاڵی چادێری دەیەمی توركیا نزیك دەبنەوە.

بەڵام، ئەمە جێگای نیگەرانییان نییە دەربارەی چارەنووسی ئەو شوێنە، پێدەچێ زۆر بە ئاسانی هەردوولا تێپەڕێنن، هەروەك لەگەڵ خاڵی موركی توركی ئەنجامیاندا، لە باشوزری خان شیخون، لەگەڵ ئەوەشدا، وردەكارییەكی گرنگ هەیە.

بەم دوایانە خاڵێكی چاودێری رووبەرووی هێرشی ئاسمانی بزوەوە، كە قورسە بەرپرسیاری ئەو لایەنەی هێرشەكەی ئەنجام داوە دیاری بكرێت، ئەوەی زیاتر باوە؛ سوپای سوریا لە پشت هێرشەكەوە بوزە، بەڵام گێرانەوەی دووەم پێی وایە یەكەیەكی روسی لە سوریا ئەو كارەی بەئەنجام گەیاندوزە، بژاردەی سێیەم، شارەزایەكی سەربازی روسی پێشنیاری كردوزە (ئەلێكسی لیونكوف)، گوایە شوێنەكە لەلایەن بەرهەلستكارە چەكدارەكان یاخود تیروریستییەكان هێرشی كراوەتەوە سەر.

ناوبراو لەو بارەوە دەڵێت: پێش ئەوەی رووداوەكە لەگەڵ توركەكاندا بێتە گۆڕێ ئێمە تا ئێستا شەڕی داعش دەكەین، لەو كاتەدا، هەڵوێستەكە یەكلاییكرایەوە، هەموان هەستیان بەوە كرد توركەكان لەمەدا تاوانبارن، ئێستا، ئاستی هەماهەنگی زۆر بەرزتر هەیە، داوا لە توركەكان دەكەین زانیاریمان پێبدەن لەبارەی شوێنەكانیانەوە، بۆ ئەوەی هەردوولا ئاگایان لە یەكتری بێت، لەبەر ئەوە، بەریككەوتنی رێكەوت لە رووی پراكتیكیەوە ناكرێت.

پێدەچێ سوریا بوبێت؟
نەخێر، لەئێستادا سورییەكان مكوڕو توندترن، لە راستیدا، روسیا و دیمەشق پرۆسەی وردتر ئەنجام دەدەن لە پێناو كەمكردنەوەی زیانەكان لە ریزی مەدەنیەكاندا، لایەنی یەكەم، كە هێرشی كردبێتە سەر توركەكان بریتییە لە توندرەوەكانی ئیدلب، ئەوانەی لە ئێستادا پەنا بۆ هەموو شتێك دەبەن بۆ دوورخستنەوەی ئەنقەرە لە مۆسكۆ، قەڵسكردنەكان هەروەك دەبینرێن بەردەوامە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا