پۆلۆنیا ECTA چییە؟ سیستەمە نوێیە‌كەی زانكۆكانی كوردستان

کوردستان

30/08/2019‌ 3457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: رەعد رەفعەت
پێشەكی:
وەزارەتی خوێندنی باڵا بەنیازە ئەم سیستەمە بخاتە بواری جێبەجێكردن لەزانكۆ پۆلۆتەكنیكیەكانی كوردستان. 

چەند ساڵێكە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی خەریكی جێبەجێكردنی ئەم سیستەمەیە لە هەندێ زانكۆكانی عێراق.

سیستەمی پۆلۆنیا ECTA:
كورتكراوەی European Credit Transfer and Accumulation System واتا: سیستەمی ئەوروپی بۆ گواستنەوە وكۆكردنەوەی كۆشش.

لە ساڵی 1999 وەزیرەكانی خوێندنی باڵای دەوڵەتە ئەوروپیەكان لە شاری پۆلۆنیای ئیتاڵی كۆبونەوە لە یادی نۆسەدساڵەی دامەزراندنی زانكۆی پۆلۆنیا وچاكسازی لە سیستەمی خوێندنی باڵای ئەوروپایان راگەیاند.

ئەو سیستەمە 46 وڵاتی ئەوروپی و روسیا و توركیا وچەند وڵاتێكی ئاسیا وئەفریقیا بەكاری دەهێنێ.

ئەو سیستەمە هەر ساڵێك دەكات بە دوو كۆرس و هەر كۆرسێك (30) یەكەی لەسەرە و بۆ نزیكەی (25-30) سەعات یەكەیەكە.

ئامادەسازی سیستەمەكە:
یەكێتی ئەوروپا نزیكەی شەش ساڵی تەرخانكرد بۆ ئاشناكردنی مامۆستا و قوتابی و كارگێرانی زانكۆكان بەو سیستەمە نوێیە لە رێگای كۆڕ وسمینار وخوول.

دەرچوی بەكالەریۆس بەلایەینی كەمەوە دەبێ خاوەن (180) یەكە بێت.

دەرچوی دبلۆمی باڵا بەلایەنی كەمەوە دەبێ خاوەن (60) یەكە بێت.

دەرچوی ماستەر بەلایەنی كەمەوە دەبێ خاوەن (120) یەكە بێت.

دەرچوی دكتۆرا بەلایەنی كەمەوە دەبێ خاوەن (180) یەكە بێت.

ئامانج لەو راگەیەندراوە:
1- یەكسانكردنی سیستەمی بەخشینی بڕوانامەكان لە گشت دامەزراوەكانی خوێندنی باڵای ئەوروپا.
2- گۆڕینی سیستەمی خوێندن بۆ سێ قۆناغ، دووانیان فێركردن وسێیەمیشیان توێژینەوه بێت‌.
3- دارشتنی یەك سیستەمی هەڵسەنگاندنی خوێندن ودڵنیایی جۆری.
4- كارئاسانی بۆ گواستنەوەی قوتابی ومامۆستا و فەرمانبەران لە زانكۆیەك بۆ یەكی تر و لە وڵاتێك بۆ یەكێكی تر؛ چونكە زۆربەی بابەت و پرۆگرامەكانی خوێندن وێكچووی یەكترن.
5- گۆڕینی تەنها دەوامی قوتابی بە خوێندنی تیۆری و پراكتیكی ومەیدانی ودەتوانرێ بەشێك لە خوێندن بە ئۆنلاینیش بێت.
6- فەرمانبەران وكارمەندانی كەرتی گشتی وتایبەت دەتوانن سوودمەند بن لەو سیستەمە ودەتوانرێ پیشەی قوتابیەكەش لە پیسپۆری خۆیدا بە یەكە هەژمار بكرێت.
7- پێدانی پاشكۆی بڕوانامە دوای دەرچونی قوتابی لە قۆناغی بەكالەریۆس كە تیایدا كارامەیی قوتابی تێدا روندەكرێتە لەبوارە تیۆری وپراكتیكیەكان بەهەشت جۆرە زانیاری.