زانیاری دەربارەی یەكەم ئوتێلی گەشتیاری لەبۆشایی ئاسمان

هەمەڕەنگ

04/09/2019‌ 1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخشە و دیزاینی یەكەم ئوتێل لە بۆشایی ئاسمان خرایە ڕوو، كە شێویەكی سەیروسەمەرە دەردەكەوێت.

خولگەی وێسگەی بۆشایی ئاسمان ئوتێلێكی ٤٠٠ كەسیی دروستكردووەو هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی تێدایە، كە لە هەموو ئوتێلە بەناوبانگەكاندا هەیە وەك ڕێستۆرانت و باڕو سینەماش.

ڕیكلامی ئەو دیزاینە لەلایەن The GatewayFoundation. وە كراوە، ئەم ئوتێلە ناوی Von Braun Space Station لێنرا و تەكنەلۆژیایەك تێیدا بەكار هاتووە، كە پێشتر لەلایەن وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی جیهانییەوە بەكارهاتووە ISS.

هەرچۆنیێك بێت، وا بەنیازن لەبری ئەوەی بۆ مەبەستی زانستی بەكار بهێنرێت ، وەك كەشتییەك بەكاردێت، كە خزمەتگوزاری و حەوانەوەی خەڵك دابین بكات.

ئامانج ئەم ئوتێلە ئەوەیە، كە تێیدا هێزی كێشكردنی زەوی دەستكردی تێدا فەراهەم بكرێت بۆ ئەوەی میوانەكان بە ئاسایی بێن و بڕۆن.

پلان بۆ ئەم كەشتیە ئەوەیە، كە شێوە تایەكە وای لێبكات بسورێتەوە و ئەمە هەمان هێزی كێشكردن دروست دەكات، كە پێشتر لەسەر مانگ هەست پێدەكرا.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل