بەرێكەوت پێشبڕكێی پایسكلیلسواری تاوانێك لەسەربانی باڵەخانەیەك ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

07/09/2019‌ 3588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند، لە پەراوێزی  پێشبڕكێی  پایسكیلسواری "ڤیوڵتا"دا كامێراكانی وێنەگرتنی پێشبڕكێكە بەرێكەوت وێنەی گیایەكیان گردووە، كە  حەشیشیان لێدروست دەكرێت و لەسەربانی باڵەخانەیەك چێنراوە.

پۆلیس روونیكردووەتەوە، لەكاتی وێنەگرتنی بەشەكانی كۆتایی لەقۆناغی هەشتەمی پێشبڕكێكە بە هێلیكۆپتەر، لەكاتی پەخشی راستەوخۆدا تێبینی بوونی گیای قەنەبی هیندیان كردووە لەسەربانی باڵەخانەیەكی هەرێمی كەتەلۆنیا، كە ئەو گیایە حەشیشی لێدروست دەكرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو پارچە ڤیدیۆیە بەشێوەیەكی بەربڵاو لەناو تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، پۆلیسی هەرێمەكە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، كە نزیكەی ٣٠ بڕ گیای لەو جۆرە بووە.

وتەبێژی پۆلیس رایگەیاندووە، لەكاتی سەردادانی باڵەخانەكە هیچ كەسێك دەستگیر نەكراوە، هێشتا پۆلیس لەو كەسانە دەگەڕێت، كە ئەو گیایەیان چاندووە.

پێشبڕكێی "ڤویڵتا" لەگەڵ پێشبڕكیی نێودەوڵەتی فەرەنسا و پێشبڕكیی "جیرۆكی ئیتالی"، یەكێكە لە سێ بەناوبانگترین پێشبڕكێكانی پایسكیلسواری لە ئەوروپا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە