شارپرێس:
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بریتین له ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم و دارا ڕه‌شید، وه‌زیری پلاندانان و ڕێباز حه‌ملان، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم.
شارپرێس زانیویه‌تی، له‌نێو شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستانی تێدا ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی شارپرێس له‌باره‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانوستانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق باسی له‌وه‌كرد، مه‌رجی هه‌رێم بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی گومرگه سنورییه‌كانی هه‌رێم به به‌غدا، دیاریكردنی پشكی 17%ی هه‌رێمه له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتووی عێراق.
ڕ . ج