ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی "بۆگاتی" خێراترین ئۆتۆمبیلی جیهانە

هەمەڕەنگ

10/09/2019‌ 431 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كۆمپانیای بۆگاتی، كە ناوی "چیرۆنە"و خاوەنی خێراییەكە پێشتر لە مێژوودا خێرایی لەو شێوەیە تۆمار نەكراوە ئەویش بڕینی 489 كیلۆمەترە لە سەعاتێكدا.

كۆمپانیای dalara automobili ئیتاڵی شێوەی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دروستكردووە، هەروەها كۆمپانیای میشلان كۆمەڵێك چێوەی تایبەتمەندی بۆ ئۆتۆمبیلەكە دروستكردووە.

ستیڤان وینكلمان بەڕێوبەری كۆمپانیای بۆگاتی دەڵێت: ئۆتۆمبیلی چیرۆن خاوەنی 16 پستۆنە.

ئەو وتیشی: ئۆتۆمبیلەكە خێراترین ئۆتۆمبیلی جیهانە و هیچ ئۆتۆمبیلێكی تر هێندەی چیرۆن ناتوانێت خێرا بێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە