ئایا ڕاستە دەوترێت فیل هیچ شتێك لەبیر ناكات و هیچی بیرناچێتەوە؟

هەمەڕەنگ

10/09/2019‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیلەكان زیندەوەرێكی زۆر نایابن و بەگەورەترین شیردەر دادەنرێن لەسەر ڕووی زەوی. 

لە قۆناغەكانی ژیانیاندا چەند هەڵسووكەوتێكی جیاواز لە تەمەنی ٦٠ ساڵەیدا بەدی دەكرێت، بەو جۆرەی كە خۆی دەناسێتەوە 

لەوێنەدانەوەكەیدا  لەبەردەم  ئاوێنەدا و كاتێك هاوڵە فیلەكەی دەمرێت بێتاقەت دەبێت. 

وەك وتەیەكی كۆن دەڵێت: "فیڵ هیچ شتێك لەبیر ناكات"، هەرچەندە زیادەڕۆی تێدا كراوە، بەڵام لێرەدا چەند ڕاستیەك لەسەری باس دەكەین:
لە جیهانی كێویدا بیرەوەری فیل یاریدەدەری بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، هەر كۆمەڵە فیلێك بەشێوەكی ڕێكخراو ڕێدەكەن، كە یەك فیلی مێ سەركردایەتی دەكات. 

بەڵگە لەسەر میمۆری درێژخایەنی فیلە لە هەڵسوكەوتیاندا خۆی دەبینێتەو،. كاتێك فیلێكی نەناسروە دێتە ناو كۆمەڵەكەوە ، فیلەكانی دیكە دەچنە حاڵەتی بەرگرییەوە، چونكە لایان وایە ئەو فیلانە دەكرێت ببنە هۆی مەترسی بۆ كۆمەڵەكەیان.

زانستیش سەلماندویەتی، كە فیل میۆریەكی زۆر باشی هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دا توێژەروان لە زانكۆی ساینت ئەندرو لە وڵاتی سكۆتلەندا، سامپڵێكی یۆراینیان خستە پێش  فیلێكی مێینە لەپاركی   Amboseli National لە كینیا، بەپێی زانستی ئەمەریكی، فیلەكان كاتێك بۆنی یۆرینەكەیان كرد و زانیان لە كۆمەڵەكەی خۆیان نییە هەڵسوكەوتی جیاوازیان ئەنجام دەدا.

توێژەرەوان گەیشتنە ئەوەی، كە فیل دەتوانێت ٣٠ ئەندام لە هاوڵەكانی خۆی بناسێتەوە.

یەكێك لە دەرووناسەكان، كە لەم توێژینەوەیەدا بەشداربوو وتی: بیركەرەوە، كە كەندامەكانی خێزانەكەی خۆت بناسیتەوە لەناو كۆمەڵێك خەڵكی زۆردا، بەڵام فیل دەتوانێت ٣٠ هاوەڵی خۆی بناسێتەوە لەكاتی ڕۆشتندا.

ئەو وتیشی: فیل بە دیاری كراوی هەموو ئەندامەكانی كۆمەڵەكەی خۆی دەناسێتەوە زیاتر لەهەر ئاژەڵێكی پێشكەوتووی دیكە.

فیل نەك تەنیا لە ناسینەوەدا زیرەكە، بەڵكو كاتێك سەركردەی كۆمەڵە فیلەكە، ناوچەیەكی ئاوی دەدۆزێتەوە ئەگەر دووریش بێت ئەوا دەتوانێت ڕێنموونیان بكات و بیانگەیەنێتە شوێنی مەبەست.

ئەو زیرەكییەیان لە ئەزموونكردن و تەمەنەوە دەست دەكەوێت كاتێك فیلەكان دەچنە تەمەنە ڕووبەڕووی مەترسی ڕاوكردنە دەبنەوە و كاتێك گیان لەدەست دەدەن و ڕاو دەكرێن، كۆمەڵەكایان سەگەردان دەبن و ڕێیان لێ تێك دەچێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل