چۆن لەزیانەكانی بەردی گورچیلە خۆمان بپارێزین؟

تەندروستی

11/09/2019‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند گۆرانكارییەك لە سیستەمی خۆراكی و مادەی خۆراكی، كە وەریدەگریت دەتوانێت بەڕێژەیەكی باش بەدوورت بخات لە بەردی گورچیلەو زیانەكان، ئەوانیش وەك:

هەمیشە ئاوبخۆرەوە
خواردنەوەی ئاوی زیاتر باشترین ڕێگەیە بۆ پارێزگاری دژی بەردی گورچیلە. 

ئەگەر ئاوی پێویست نەخۆیتەوە، ئەوا ڕێژەی میز كەم دەبێت بۆ دەركردنە دەرەوە.

لەئەنجامی ئەمە یۆرینی میزەكە وشك دەبێتەوە و بەرد دروست دەكات.

شەربەتی پرتەقاڵ و ئاوی لیمۆ هەڵبژاردەیەكی باشن، كە ئەم دووانە برێكی باش سیترایتی تێدایە، كە دەكرێت نەهێڵن بەرد دروستبێت.

هەوڵبدە ڕۆژانە هەشت بەرداخ ئاو و شلەمەنی بخۆیتەوە، و ئەگەر مەشق و ڕاهێنان كرد و ئارەقی زۆرت ڕشت ئەوا پێویستە زیاتر بخۆیتەوە.

بە رەنگی میزەكەتدا دەزانیت، كە پێویستت بە ئاوە یان نا، دەبێت رەنگەكەی زەردێكی كاڵ بێت. بەڵام هەگەر تۆخ بوو ئەوا دەبێت زۆرتر ئاو بخورێتەوە.

ئەو خواردنانە بخۆ، كە دەوڵەمەندن بە مادەی كالیسیۆم‌و زۆربەی شێوە باوەكانی بەردی كالیسۆمیە، ئەمەش وای كردووە زۆربەی خەڵك لە خواردنی كالیسیۆم دووربكەوینەوە. 

بەڵام پێچەوانەكەی ڕاستە. كەمی كالیسیۆم لە سیستەمی خۆراكیدا دەكرێت مەترسی دروستبوونی مەترسی بەردی گورچیلەی لێبكەوێتەوە.

كالیسیۆم تەنیا لە خوۆراكی سروشتییەوە بەكاربهێنە و دووركەوەرەوە لە حەبەكانی كالیسیۆم، چونكە دەكرێت مەترسی دروستبوونی بەردیان هەبێت.

كەمكردنەوەی خواردنی سۆدیۆم
سیستەمی خۆراكی پر لە خوێ مەترسی بۆ دروستكردنی بەرد هەیە، بەپێی Urology Care Foundation  خوێی زۆر لەیۆرنی میزدا ڕێگری لە كالیسیۆم دەگرێت لەیۆرینەوە هەڵبمژرێتەوە بۆ ناو خوێن، ئەمەش وادەكات ڕێژەی كالیسیۆم لەمیزدا زۆربێت و بەمەش بەردی گورچیلە دروست دەبێت.

ئەو خواردنانەی برێكی زۆر خوێیان تێدایە:
خوارندە دروستراوەكان وەك جپس وپسكیت.
سوپە لە قتووبەندەكان.
ئەو خواردنانەی كە سۆدیۆمی بایكاربۆنایتیان تێدایە وەك( سۆدەی هەویر)
خواردنی ئەو خواردنانەی مادەی  oxalate تێدایە
سپێناخ
چوكولێت
پەتاتە
قاوە
بادەم
چەوەندەر

دووركەوتنەوە لە پرۆتینی ئاژەڵ:
وەك گۆشتی 
مانگا 
باڵندە
ماسی

دووەركەوتنەوە پاشكۆكانی كە ڤیتامین C ی تێدایە بەتایبەتی لە پیاودا كە بۆ یاری ئاسن بەكاردەهێنرێت.

ئەو پیاوانەی پاشكۆكانی ڤیتامی C بەكار دەهێنن مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلەیان دەبێت بە دوو ئەوەندە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل