پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری لووت سوود و زیانەكانی بزانە

تەندروستی

11/09/2019‌ 1425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەشتەرگەری جوانكاری لووت بەیەكێك لە بەناوبانگرترین نەشتەرگەرییەكان ناسراوە لەئێستادا. 

ئەو چارەسەرە دەكرێت كێشەكانی كاركردن‌و شێوەی لووت چارەسەر دەكات، بەتایبەت كێشەكانی هەناسەدان و بچووكرنەوەی یاخود گەورەكردنی.

لەگەڵ ئەنجامدانی هەر نەشتەرگەریەك چەندین زیان و سوود لەخۆی دەگرێت.

دكتۆر سكۆت میلەر بە دانانی ئەم ڕێنمایان دەیەوێت هۆشیارمان بكاتەوە لەسەر سوود و زیانەكانی نەشتەرگەری جوانكاری لووت و پێش ئەنجامدانی بەرچاوروونیمان هەبێت لەسەری.

سوودەكانی نەشتەرگەری لووت:
زیادبوون یاخود بچووكردنەوەی لووت.
شێویەكی نوێ بە لووت دەبەخشێت.
هاوسەنگی لەنێوان ئەندامەكانی دیكەدا رێكدەخات.
كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر دەمووچاو بەگشتی بەجێدەهێڵێت
كێشەكانی، كە پەیوەندیان بەو جیوبەوە هەیە چارەسەردەبن.
هەناسەدان باشتر دەكەن.

مەترسییەكانی نەشتەرگەری لووت:
كێشەی تایبەت بە سركردن و بەنج بوون.
خۆێن لێهاتن
ئیڵتیهابكردن
ئازاری زۆر
هەناسەدان بە قورسی
گۆڕینی ڕەنگی پێست
چاكبوونەوەیەكی نادرووست و جێ برین.
نەشتەرگەری هەڵە دەبێتە هۆی دووبارەكردەوەی نەشتەرگەریەكە بۆ جارێكی دیكە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە