شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاند، كە بۆ بردنەوەی خەڵاتەكان تۆپی پێ ئەنجامنادات.
قسەكانی رۆناڵدۆ دوای ئەوە هات، لەیاری هەڵبژاردەی پرتوگالو لیتوانیا چوار گۆڵی كرد، راشیگەیاند، ئەو دەیەوێت یاری بەكۆمەڵ بكاتو خزمەت بەو تیپانە بكات یاری بۆ دەكات.
هەروەها رایگەیاندووە، ئەو دەیەوێت هاوكاری هەڵبژاردەكەی بكات، بۆ ئەوەی زۆرترین یاری بەرنەوە، كە ئەوەش ئامانجی سەرەكی هەموویانە.
یاری پرتوگالو لیتوانیا لەیارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەوروپا بوو، بۆ سەركەوتن بۆ پاڵەوانی نەتەوەكانی ئەوروپا، كە ساڵی داهاتوو بەرێوەدەچێت.
هـ ـ ح