بە بڕیارى دادوەر سیروان کوێخا نەجم ئازاد کرا

کوردستان

11/09/2019‌ 835 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى یەکێتى کە لەسەر سکاڵای دژە تیرۆرى یەکێتى دەستگیر کرابوو بەبریارى دادوەر دەستگیر کرابوو.

سەرچاوەیەکى نزیک لە سیروان کوێخا نەجم ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بە شارپرێسى راگەیاند، بەیانى ئەمرۆ بە بریارى دادوەر سیروان کوێخا نەجم ئەندامى سەرکردایەتی یەکێتى  بە کەفالەت ئازاد کراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، ئازاد کردنەکەى دواى ئەو گفتوگۆو کۆبوونەوانە بووە کە لەنێوان کەسوکارەکەى و لایەنى بەرامبەر کە ئاسۆ مامەندە بووە.

سەبارەت بە هۆکارى گرتنەکەشى ناوبراو، ئامادە نەبوو هیچ وردەکارییەک ئاشکرا بکات و تەنیا باسى لەوە کرد، کە تۆمەتى رفاندنى خراوەتە پاڵ کە بەوتەى ئەو هیچ پەیوەندییەکى بە دۆسیەکەى سیروان کوێخا نەجمەوە نییە.

بەپێى نوسراوێک کە ئاژانسى پاراستن و زانیارى-زانیارى بڵاویکردەوە، ٢٥ى ئمانگى رابردوو دادگای ئاسایشى سلێمانى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ سیروان کویخا نەجم بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵ و ئەندامى سەرکردایەتى حزبەکەى دەرکردوەو دواتر دەستگیر کراوە.

س.هـ