شارپرێس:
حکومەتی ئوستراڵیا رایگهیاند، سێ هاوڵاتی ئوستڕاڵی لە ئێران دەستگیرکراون، دهشڵێت، یارمەتی خێزانەکانیان دەدەن، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.
وەزارەتی کاروباری دەرەوە و بازرگانی ئوستڕاڵیا له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، سێ هاوڵاتی ئوستڕاڵی لە ئێران دەستگیرکراون.
ئهو راگهیهندراوه دوای ئەوە هات رۆژنامەی تایمزی بەڕیتانیا هەواڵێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوە دەدا دوو ئافرەت کە ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئوستڕاڵیان هەیە لەگەڵ هاوڕێیەکیاندا لە ئێران دەستگیرکراون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوستڕاڵیا رایگهیاند، "وەزارەتی کاروباری دەرەو و بازرگانی یارمەتی پێشکەشی خێزانی ئەو سێ ئوستڕاڵیە دەدات کە لە ئێران دەستگیرکراون. بەهۆی هۆکاری تایبەتییەوە هیچ وردەکارییەکی دیکە نادەین".
ه.م