حکومەتى هەرێم نزیکەى چوار ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاکانى کوردستان تەرخان دەکات

کوردستان

12/09/2019‌ 610 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیون دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەرچوار پارێزگا و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیو دا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت.

پیشتر دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، لەو پلانە چوار ساڵیەى دایان ناوە زۆرینەى رێگاو بانەکانى کوردستان نۆژەن دەکەنەوەو قیرى دەکەن، هەروەها پلانى راکیشانى هێڵی ئاسنیشیان لە پلانەکەیاندا داڕشتووە.

س.هـ