شارپرێس:
ژن و پیاوێك لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمەریكی سكاڵایان لەسەر سەنتەرێكی تایبەت بە پیاندنی بلووری تۆمار كردووە، دوای ئەوەی بۆیان دەركەوتووە، كە ئەو منداڵەی بوویانە هی سپێرمی پیاوێكی ترە.
دوای 2 ساڵ لەلەدایك بوونی منداڵە كچەكەیان لەڕێگای سەنتەرێكی تایبەت بەپیتاندنی بلووری، كەسوكارەكەی هەستیان كردووە رووخساری منداڵەكەیان لە خۆیان ناچێت.
كریستینا كدیریش و هاوسەرەكەی درۆ فاسیلفسكی تێبینیان كردووە دەموچاو و روخساری منداڵەكەیان روخسارێكی ئاسیایی هەیە و جیاوازە لە روخساری قەوقازیانەی ئەوان.
دوای پشكنینی "دی ئێن ئەی " باوكەكە، دەركەوتووە ئەو باوكی راستەقینەی منداڵەكە نییە و ئەنجامی پشكنینەكە دەریخستووە، كە بەڕێژەی %٠ هاوچوونییەكی هەیە لەنێوانیاندا.
ئەو هەڵە پزیشكییە بووە هۆی لەیەكجیابوونەوەی هەردوو هاوسەرەكە و كۆتایی بەژیانی خێزانی ئەوان هێنا، هەر بۆیە سكاڵایان لەسەر ئەو سەنتەرە تۆمار كردووە، كە پیتاندنە بلوورییەكەی بۆكردوون و داوای قەرەبوویەكی ٥٠٠ هەزار دۆلاریان كردووە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی