سەرۆکایەتى پەرلەمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە

کوردستان

15/09/2019‌ 668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستووریى هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان سەردانى، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستووریى هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن، پەیویەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و پاراستنى مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان، هەماهەنگیى نێوان پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.
لە کۆبوونەوەکەدا له‌باره‌ی گرنگیى هەماهەنگیى نێوان فراکسیۆنە کوردستانیان لە بەغدا و بەردەوامیى پرۆسەى چاکسازى و سەقامگیرى و بەرەوپێشچوونى پرۆسەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان كرد.

س.هـ