روسیا بەئاسانی‌و خێرایی دەتوانێت سەرجەم ژێرئاوییەكانی ئەمریكا لەناوبەرێت

جیهان

16/09/2019‌ 1767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ترسی ئەمریكییەكان لە توانای شەیتانی روسی لە تێكشكاندنی ژێر ئاوی (ئۆهایو).

بەگوێرەی راپۆرتەكەو بەقسەی بەرێوەبەری گروپی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆنگرێسی ئەمریكی و مونتەدای ستراتیجی ئەتۆمی ئەمریكی (بێتەر برای)، ئەمریكا لە دۆخێكدایە ناتوانێت مەرج بەسەر روسیادا بسەپێنێت، تەكنەلۆجیای موشەكەكان لە روسیا هەنگاوی گەورەی ناوە و رێساكانی گەمە كردنی بەواقیعی گۆڕیوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵۆكانی دەرەوەی زەریاكان تا ئێستاش وای دادەنێن ئەمریكا بەهێزترین وڵاتەو بە دەمانچەی كۆلت هەرەشە دەكەن، كاتێك تفەنگ رووبەروویان دەبێتەوە.

ئێستا كۆشكی سپی خۆی لە رێگایەكی داخراودا دەبینێتەوەو دەزانێت ناتوانێت فشار بخاتە سەر كرملین، فشاریش لە هەمان كاتدا بابەتێكی زۆر مەترسیدارە. 

لەلایەكەوە، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت وای دەربخات پیاوێكی بەهێزە، لەلایەكی ترەوە بەگوێرەی قسەی دكتۆر برای، كە پێشتر لە بەشی ئەتۆمی ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا كاری كردووە، ئەمرۆ هێزە ستراتیژییەكانی ئەمریكا فۆكەس دەخاتە سەر تۆڵەكردنەوە بەوەی تەنیا دەمكوتكردنە لە بەرانبەر روسیا.

راستییەكی تر ئەوەیە، مۆسكۆ بە وریاییەكی وردەوە هەڵسوكەوت دەكات و ئەو هەستەی لای هەندێك سیاسی ئەمریكا دروستكردووە، كە ئاسانكاری دەكات، بێتەر برای ئەو پرسیارەی خستووەتەڕوو، ئایا ژێر ئاوییەكانی ئەمریكا رووبەرووی مەتری دەبنەوە؟

لەو بارەیەوە دەنووسێت، ژێر ئاوییەكان، بەشێكی بەهێزی خۆڕاگرتنن لەسێكوچكەی ئەمریكیدا، كە پێكدێت لە رۆكێتە سترایتجیەكان و بالیستییە كیشوەر بڕەكان و ژێرئاوییەكان، كە پڕچەكی بالیستین. تەنیا ژێر ئاوییەكان لە هێڵی دەمكوتكردن و بەرگری كۆتایی دەمێننەوە بۆ سەركەوتن لەهەر هێرشێكی ئەتۆمی لە ناكاودا.

بەڵام روسیا بەگوێرەی قسەی ناوبراو، لەم دۆخەدا پەنا بۆ چارەسەری چالاك دەبات دژی ژێر ئاوییە ستراتیژیەكانی ئەمریكا، ئەگەر بێت و بە شێوەیەكی نزیكی مۆسكۆ شوێنی ژێر ئاوی (ئۆهایو) دیاری بكات بۆ نمونە لەچوارچێوەیەكدا، كە رووبەرەكەی 100 میل بێت، ئەوا گورز وەشاندن بە 10 كلاوەی جەنگی ئەتۆمی هیچ بوارێك ناهێڵێتەوە بۆ دەرباز بوونی تیمی ئۆهایۆ. 

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا