پارتی: دەستێکی ڕەش له‌ سلێمانی تەقەی له‌ باره‌گای لقی چوار كرد

کوردستان

20/09/2019‌ 2405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، "دەستێکی ڕەش تەقەی لەبارەگای سپی لقی چواری پارتیمان کرد"، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی شار بەرپرسیارەتی پاراستنی بارەگاکانی پارتی و پاراستنی ڕۆحی بەرپرسان و کادرانی پارتیان دەکەوێتە ئەستۆ.

عەتا شێخ حەسەن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، "دەستێکی ڕەش تەقەی لەبارەگای سپی لقی چواری پارتیمان کرد، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی شار بەرپرسیارەتی پاراستنی بارەگاکانی پارتی و ، پاراستنی ڕۆحی بەرپرسان و کادرانی پارتیان دەکەوێتە ئەستۆ".

ده‌شڵێت، "پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەرکی ئەخلاقی پارێزگار و قەیمقامیەت و هیزەکانی پاراستنی تەناهیە لە سلێمانی".
ه.م