ڤیدیۆ..OnePlus یەكێك لەباشترین مۆبایلەكانی جیهان ئاشكرادەكات

جیهان

22/09/2019‌ 820 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەم دواییانەدا كۆمپانیای OnePlus ی چینی ئاشكرایكرد، كە مۆبایلێكی نوێ بەكۆمەڵێك تایبەتمەندی پێشكەوتوو دەخاتە بازارەكانەوە، كە دەبێتە یەكێك لە باشترین مۆبایلە هۆشمەندەكانی جیهان .

دیارترین تایبەتمەندییە جیاكەرەوەكانی ئەو مۆبایلە بوونی شاشەیەكە، كە هەموو رووی پێشەوەی مۆبایلەكە دادەپۆشێت‌و توانایەكی ناوازەی نمایشكردنی وێنە و ڤیدیۆی هەیە، هەروەها كامێرای پێشەوەی روونییەكەی ٣٢ مێگاپێكسڵە و لەسەر شێوەی تەنێكی جوڵای ون لەناو جەستەی مۆبایلەكەدا جێگیرە، هەركاتێك بەكارهێنەر پێویستی بە وێنەی سێڵفی بوو دێتە دەرەوە .

مۆبایلەكە ناوی " OnePlus 7 Pro " لێنراوە، كامێرا سەرەكییەكەی سێ هاوێنەییە و روونییەكەی  (48+16+12) مێگاپێكسڵەو دەتوانرێت لە كەشی كەم رووناكیشدا وێنەی ئاست بەرزی پێبگیرێت .

پرۆسێسەری مۆبایلەكە بریتییە لە Snapdragon 855+، كە بەهێزترین پرۆسیسەری مۆبایلی زیرەكە تا ئێستا بەردەست بێت، دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ تۆرەكانی نەوەی پێنجەم " 5G "  بكات، هەروەك رامەكەی 8/12 گێگابایتە و یادگە (میمۆری) ناوخۆیی ٥١٢ گێگابایتە و دەتوانرێت لەڕێگای یادگەی دەرەكییەوە تا ٢ تێرابایت زیاد بكرێت .

پێشبینی دەكرێت لەدوای ناوەراستی مانگی ئۆكتۆبەر و بەنرخێك، كە لە ٦٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەكات بخرێتە بازاڕەكانەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی