شارپرێس:
خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالیو راهێنەری ناوداری جیهانی وەسفی محەمەد سەلاحی میسریو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی كرد.
بەپێی قسەی مۆرینیۆ، كە لەشیكارییەكی تەلەفزیۆنی قسەی كردووە، محەمەد سەلاح لەیارییەكانی خولی ئینگلیزی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.
هەر بەقسەی ئەو راهێنەرە پرتوگالییە، ئەو سەرسامە بەو ئاستە بەرزەی سەلاح لەیارییەكان پێشكەشی دەكاتو باسی لەوەش كردووە، كە یاریزان هەیە وەك ئەو ئاستی بەرز بێت.
محەمەد سەلاح چەند یارییەكە لەخولی ئینگلیزی لەگەڵ لیڤەرپوڵ یاری دەكاتو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز ناوازە پێشكەش دەكات.
هـ ـ ح