بارێكی نوێی دۆلاری ئەمریكی گەیشتە عێراق

عیراق

34 خولەک پێش ئێستا‌ 87 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس: 

حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتنی بارێكی نوێی دۆلاری ئەمریكی بە شێوەی نەختینە بۆ عێراق ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ ئەمریكا بۆ دڵنیابوون لە دابینكردنی دراوی بیانی.

عەبودی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، "دوێنێ چوارشەممە 30ی ئەیلولی 2026 بارێكی نوێی دۆلاری ئەمریكی گەیشتە عێراق".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە لەچوارچێوەی ڕێككەوتنەكانی ئێستادایە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی هاتنی دراوی بیانی".

پێشتر عەبودی ڕایگەیاندبوو، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە بەردەوامی گەیاندنی دۆلاری ئەمریكی بۆ عێراق ڕێككەوتنی كردووە، كە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان لەدراوی بیانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم ڕێككەوتنانە لەژێر ڕۆشنایی ئەو پێشكەوتنانەدایە كە عێراق بەدەستیهێناوە لە بەهێزكردنی سیستەمی چاودێری دۆلار و ڕێكخستنی بەكارهێنانی، كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی خراپ بەكارهێنانی دراوی بیانی، فراوانكردنی شێوازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، و بەردەوامبوون لە گواستنەوەی وردە وردە بەرەو ئابورییەكی دیجیتاڵی".