كەتیبەكانی سەید شوهەدا: پابەندین بەو ڕێككەوتنەی عەلی زەیدی ڕایگەیاندووە

عیراق

51 خولەک پێش ئێستا‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس: 
كەتیبەكانی سەید شوهەدا ڕۆژی پێنجشەممە پێشوازیی لە كۆتایی هاتنی هێزی بیانی لە عێراق كرد و پابەندبوونی خۆیان بە ڕێككەوتنی واژۆكراو و لێدوانەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەروەری و بڕیاردانی سەربەخۆی نیشتمانی دووپاتكردەوە.

لە بەیاننامەیەكدا سەید شوهەدا دەڵێت: " پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكەین بەبۆنەی كۆتایی هاتنی بوونی بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق و ئەو پێشكەوتنە بەرچاوەی كە بەدەستیان هێناوە بەرەو گەیشتن بە سەروەری نیشتمانی تەواو،  سوپاسی حكومەتی عێراق دەكەین كە عەلی زەیدی برامان نوێنەرایەتی دەكات، بەتایبەت هەوڵەكان بۆ ڕێگریكردن لە ململانێی شیعە و شیعە لە عێراق و ڕێگریكردن لە دابەزینی وڵات بۆ ناو ململانێی ناوخۆیی".

دەشڵێت: پابەندبوونی خۆمان بەو ڕێككەوتنە ڕادەگەیەنین كە لایەنە پەیوەندیدارەكان واژۆیان كردووە و بەو لێدوانانەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەیدات، ئەگەر لایەنی بەرامبەر بەڵێنەكانی خۆی بەپێی مەرجە واژۆكراوەكان پێشێل بكات.

لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: "ئێمە زۆر سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی برایانمان لە هەموو گروپەكاندا دەكەین كە خەباتیان كرد و قوربانییان دا".

هەروەها سەید شوهەدا لە بەیاننامەكەیاندا جەختیان لەوە كردووەتەوە كە “سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاردانی نیشتمانی وەك ئامانجی بنەڕەتی دەمێنێتەوە”، ڕونیشیكردووەتەوە “قۆناغی داهاتوو پێویستی بە یەكەمایەتیدان بە بەرژەوەندییەكانی عێراق و پاراستنی ئاسایش و یەكگرتوویی عێراق و بەهێزكردنی بەرەی ناوخۆ هەیە لە بەرامبەر هەر شتێك كە بتوانێت وڵات بگەڕێنێتەوە بۆ ململانێی ناوخۆیی”.