شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی داوا لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکات
منداڵەکانیان بنێرنە ئەو قوتابخانانەی زمانی کوردییان تێدا دەخوێنرێت و دەڵێت، بۆ ئەمساڵ پێنج وانە بە كوردی دەخوێنرێت.
مەزڵوم عەبدی، راوێژكاری
سەرۆكایەتیی سوریا سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ
50%ـی سیستمی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان بە زمانی كوردی دەبێت.
مەزلوم عەبدی وتیشی،
ئەگەر خەڵكیش منداڵی خۆی بنێرێتە ئەم جۆرە قوتابخانانە، لە داهاتودا سیستمێكی خوێندنی
تایبەت بە زمانی كوردی دادەنرێت.