ترەمپ: بە لەناوبردنی ئێران ئاشتی بۆ جیهان بەدەستدێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 109 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕەنگە چڕكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژ بە ئێران هەڵبژێرێت لەبری كۆتاییهێنان بە شەڕەكە لەدوای هەڵبژاردنەكان، ئەگەر نەتوانرێت ڕێككەوتنێك بكرێت.

ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری تایم كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكرایەوە، وتی "بە لەناوبردنی ئێران ئاشتی لە جیهاندا بەدیدێت. بەڵام لەگەڵ ئێران پێموانییە هەرگیز بتوانین ئاشتیمان هەبێت".

سەرۆكی ئەمریكا ڕونیكردەوە كە ئیدارەكەی كاردەكات بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەم خەرجییەی لە ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی بەرگری، لەوانە كۆمپانیای ڕایتیۆن و لۆكهید مارتن دەیكەن، بە ئامانجی دووبارە بنیاتنانەوەی كۆگاكان و زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان.


ترەمپ ئاماژەی بە دروستكردنی كارگەی نوێی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگری كرد و ڕایگەیاند، كۆمپانیاكان " پێنج، یان شەش كارگە دروست دەكەن"، ئاماژەی بە دامەزراوە تایبەتەكان بە سیستەمی پاتریۆت و ساد كرد و وتی "ئەوان پەرە بە توانایەكی گەورە دەدەن".