شارپرێس:
ئاوات شێخ جەناب،
وەزیری دارایی رایگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەکەم پەیوەندی بە دەستوەردانی نەرێنی
ئیدارەی سلێمانییەوەیە لە کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت.
ئاوات شێخ جەناب،
لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" بەهۆی ئەوەی لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندندا
لێکدانەوەی جیاجیا کرا بۆ دەست لە کارکێشانەوەمان بە گرنگمان زانی لە زاری خۆمانەوە
ڕاستی بابەتەکە بزانین ".
ئاوات شێخ جەناب دەلێت،"
بەهیچ جۆرێک وەک وەزیری دارایی و ئابوری هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەم پەیوەندی نییە
بە داواکردنی نارەوا لە بەڕێوەبەری خانووبەرەی میری سلێمانی، بەڵکو ئێمە خۆمان لێژنەی
لێکۆڵینەوەمان بە چاودێری و سەرپەرشتی داواکاری گشتی پێکهێناوە بە ئاگاداری نوسینگەی
جێگری سەرۆکی حکومەت، پێویستە چاوەڕێی دەرەنجام و راسپاردەکانی لێژنە بین".
ئەوەشیخستەڕوو،"
ئێستاش ئامادەین لە دادگاییکردنێکی ئاشکرا لە بەردەکی سەرا یاخود لە هەر دادگایەکی
بێلایەن ئەنجامبدرێت و تەواوی دۆسیەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە وەزارەت پارێزراون
بۆ هەر لایەنیک کە بیەوێت ڕاستییەکان بزانێت ".
ئاوات شێخ جەناب
باسی لەوەشکرد،" من خۆم نە لە ئێستا نە لە ڕابردوو هەڕگیز بەڕگریم لە خراپە و
خراپەکاران نەکردووە ڕابردوشمان گەواهیدەری ئەم ڕاستییەین و زۆرترین لێپرسینەوە لە
ساڵانی ڕابردوو لەم وەزارەتە ئەنجامدراون".
لەبارەی هۆکارەی
دەستلەکارکێشانەوەکەشی، ئاوات شێخ جەناب وتی،" دەست لەکارکێشانەوەم دەگەڕێتەوە
بۆ تەداخولی سلبی ئیدارەی سلێمانی لە کاروباری فەرمانگەکان لەسەر بەڕێوەبەرایەت و تا
گەیشتووە ئەوە ڕێگای ئیرهاب و هەڕەشەکردن بە کۆماندۆ و دژە تیرۆر و ئاسایشەوە لە
٢٠٢٦/٩/٢٩ ئینعاز درا بە فەرمانگەکانی وەزارەت لە سنوری سلێمانی کە هەر فەرمانبەریک
پابەند نەبێت بە فەرمان و بڕیارەکانی وەزیری دارایی و ئابووری سزا دەدرێت ".
راشیگەیاند،"
بۆیە منیش لە کەش و هەوایەکی ناتوانم کاربکەم و وەک تەماشاکەری سەری فەرمانبەرەکان
بکەم، بۆیە دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەش کردوە ".
لەڕاگەیەنراوەکەدا
ئەوەش هاتوە،" ئەو پێنج دۆسیەیەی ئەم بەڕێوەبەرەی لەسەر دەستگیرکراوە دوانیان
هی ساڵانی (٢٠٠٩ و ٢٠١٠)یە بەر لە دەست بەکاربونیەتی، سێیەمیان لەسەر بڕی کرێی هاوتای
زەوی ک (٢٦٠٠)یە و چوارەم لەسەر مامەڵەی هاوڵاتییە کە جێگری بەڕێوەبەر پشتگیری پێداوە
بۆ پۆلیس و پینجەمیان تایبەتە بە کەسیکی نیوان ئەوو بەڕێوەبەرایتییە و شارەوانی سلێمانی،
کە هەردوولا لایەنی و حکوومین و لە سالی ٢٠٢٥ دادگا دۆسیەکەی داخستوە ".
