مایرتینز ژمارەیەكی مارادۆنا لەناپۆلی یەكسان دەكاتەوە

وەرزش

30/09/2019‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی ناپۆلی درایس مایرتینز ژمارەیەكی پێوانەیی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەستێرەی ئەرجەنتینی یەكسانكردەوە.

مایرتینز بەو گۆڵەی لە دژی بریشیا لەدەقیقەی 13 تۆماریكرد، ئەو ژمارەی مارادۆنای یەكسانكردەوە، كە پێشتر یاری بۆ یانەی ناپۆلی كردووە.

ئەو یاریزانە بەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە 114 گۆڵ، كە ئەوەش ئەو ژمارەیە ئەو ژمارەیە مارادۆنا تۆماریكردووە.

یاریزان سلۆفاكی ماریك هامسیك بە تۆماركردنی 121 گۆڵ گۆڵكاری یانەی ناپۆلییە، مایرتینز نزیكە لەشكاندی ئەو ژمارەیە.

هـ ـ ح