بەرشەلۆنە بۆ رازیكردنی میسی بیر لەگۆڕنەوەی كریزمان بە نیمار دەكاتەوە

وەرزش

05/10/2019‌ 453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی فەرەنسا، یانەی بەرشەلۆنە بیر لەوە دەكاتەوە، ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی بگۆڕێتەوە بۆ نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان.

هەر بەپێی سەرچاوەكانی فەرەنسا، ئەو بیركردنەوەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی رازی بكات.

لەو بارەوە پێگەی "Le10sport"ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، كە پەیوەندی كریزمان‌و میسی باش نییە، بۆیە بەرشەلۆنە دەیەوێت هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت.

پێشتر كریزمان ئەوەی راگەیاندبوو، كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ میسی باش نییە، كە ئێستا ئەو پرسە مژاری گەرمی میدیا ئەوروپییەكانە.

هـ ـ ح