مانەوەی دۆناڵد ترامپ لە پۆستەكەیدا "زۆر گرنگە" بۆ روسیا

جیهان

08/10/2019‌ 2061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، راپۆرتێك لە گۆڤاری (موسكوفسكی كومسومولیتس) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی كۆتایی هاتنی ئەو هەوڵانەی دراون بۆ كەنارگیركردنی دۆناڵد ترامپ، ئەمیش لە سەر زاری شارەزا لە كاروباری ئەمریكی بڵاو بوەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، دۆخی ئەمریكا تا ڕادەیەكی زۆر ئالۆزە، دیموكراتەكان چاویان لەسەر لێپرسینەوەیە لەگەڵ ترامپ، و چاوەڕوانی ئەوەن بیكەنە دەنگدانەوە لە كۆنگرێس و كەنارگیری بكەن.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە هەولێكدا بۆ روون كردنەوەی بابەتە، گەورە راوێژكار لەپەیمانگەی ئەمریكا و كەنەدای سەر ئەكادیمیای زانستە روسیەكان (ڤلادیمیر فاسیلیف) بۆ گۆڤاری ناوبراو قسەی كردوە و وتویەتی : كرۆكی پرۆسەی كەنارگیركردنەكە، پەیوەندی نیە بە دەستپێ لەكارترازانی یاسایی سەرۆكەوە لە دەسەلات. ئەم هەوڵە بۆ پەكخستنی ئیدارەی ترامپە. گرەوەكە لەسەر سیناریۆیەكە كە لە ناوەڕاستی حەفتاكان و لەسەردمی نیكسۆن جێبەجێكرا.. ترامپ ئامادەیە بۆ جەنگان، ئیدارەو حزبەكەی لە دەروبەری خۆی كۆ دەكاتەوە. سەرەرای ئەوەش، ترامپ هەوڵی ئەوە دەدات هێرشی پێچەوانە بكات: هەرەشەی كردنەوەی پرسێكی دادگای دەكات دژی سەرۆكی لیژنەی هەواڵگری لە كۆنگرێس، دیموكراتی دیار، ئادەم شیف. بەبۆچونی من، لە ئایندەیەكی نزیكدا جەنگێكی سیاسی رووبەروو دێتە گۆڕێ.

هەموو ئەم چالاكییانە دەربارەی پرسی لێپرسینەوە دەبێتە هۆی پەكخستنی دەوڵەتی ئەمریكی. ئەم پەك خستنە رەهەنجی سیاسی ناوخۆیی و دەرەوەی هەیە. واتە، ئێستا كاتی گرنگیدان نیە بە سیاسەتی دەرەوە. روونیشە چالاكیەكانی ئەمریكا زۆر بە توندی لاواز دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی یاریچیە نوێیەكان هەلەكە بقۆزنەوە. لەم دۆخەدا هێزه سەرەكیە رووبەروەكان هەنگاوی وەها دەهاوێژن زادەی رێچكەی ڕاستیە نوێیەكان بێت.

بە تایبەتی، دوای ئەوەی كرملین رایگەیاندووە گفتۆگۆكانی لەگەڵ ترامپ دەبێ بە رەزامەندی لایەنی روسی بێت، ئەمەش هەولێكە بۆ یارمەتیدانی ترامپ. ئەوەی زۆر گرنگە بەلای ئێمەوە، سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، ئەگەر بێت و دیموكراتەكان سەركەوتو بن لە كەنارگیركردنی ترامپ، لێكەوتەی ئەوەشی دەبێت لێكۆڵینەوەكە پەیوەندی بە روسیاوە دەبێت. پێویستیشە بە روونی لەوە بگەین كە ئابروچونەكەی ئۆكرانیا لەم دۆخەدا دەكەوێتە دواوە و دیموكراتەكانیش گرەو لەسەر ئەمە دەكەن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا