كۆمپانیای سۆنی خێراترین مۆبایل بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

09/10/2019‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سۆنی لەبەرهەمی داهاتوودا خێراترین مۆبایل بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی پێشووتری سۆنی xperia بە شێوەیەكی بەهێز دروستكرابوو، كە دەیتوانێت بەرگەی ئاو و گەرمی زۆر بگرێت.

مۆبایلی ئایندەی سۆنی xperia خاوەنی خێراترین پرۆسێسەرە، كە پرۆسێسەری 865 سناپدراگۆنی نەوەی پێنجەمی كوالكۆمی تێدا جێبەجێكراوە.

مۆبایلە نوێیەكە خاوەنی دوو كامێرای جوڵاوە، كە لە كاتی پێویستا دەتوانێت بەكاریبهێنیت بە توانای 12 ، 19 مێگا پێكسڵ، هەروەها خاوەنی پاترییەكی بەهێزی 4000 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا و تایبەتمەندی خێرا بارگاویی كردنەوەی هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ