ئبراهیموفیچ: من لەهێرشبەرانی خولی ئیتالی باشترم

وەرزش

09/10/2019‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زڵاتان ئیبراهیموفیچی سویدی هێرشبەری یانەی لۆس ئەنجلوس گالاكسی ئەمریكی رایگەیاند، ئەگەر لەخولی ئیتالی یاری بكات، لەهێرشبەرانی ئەو خولە باشتر یاری دەكات.

لەبارەی ئەوەی كەی واز لەیاریكردن دەهێنێت، ئەو یاریزانە سویدییە باسی لەوە كرد، كە ئەوە توانای جەستەیی بڕیاری ئەوە دەدات، كەی واز لەیاریكردن دەهێنێت.

ئیبراهیمۆفیچ باسی لەئەگەری گەڕانەوەی بۆ خولی ئیتالیش كردو رایگەیاند، من كێشەم نییە لەكوێ‌ یاری بكەم، لەخولی ئیتالیش یاری بكەم، بێگومان لەهەموان باشتر دەبم.

ئەو یاریزانە سویدییە ئێستا تەمەنی 38 ساڵەو لەیارییەكانی خولی ئەمریكیش ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە