سوپاى تورکیا 10 بنکەى سەربازى هەسەدەى لە سەرێکانى و گرێسپى بۆردومان کرد

کوردستان

09/10/2019‌ 1112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیۆپەراسیۆنى تورکیا دەستیپێکردو زیاتر لە ١٠ بنکەى سەربازى هەسەدە لە سەرێکانى و گرێسپى بۆردومان کراوە.

میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە کە لە یەک کاتژمێرى رابردوودا تا ئێستا ١٠ بنکەو بارەگاى سەربازى هەسەدە لە هەردوو شارى سەرێکانى و گرێسپى بۆردومان کراون.

ئاماژەى بەوەشکراوە، فرۆکەکانى تورکیا بۆردومانى سنورەکە دەکەن و بە ئاسمانى شارەکاندا دەسوڕێنەوە.

هەروەها بەهۆى ئەو بۆردومانانەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانى سنورەکە دروست کردوەو بەشێک لە هاوڵاتیان بەرەو ناوچەکانى دیکەى رۆژئاوا ئاوارە بوون.

س.هـ