فەڕەنسا هۆشدارى دەداتە تورکیا لە هێرشەکانى بۆسەر رۆژئاواى کوردستان

کوردستان

09/10/2019‌ 1543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆشکى فەرەنسا ئاشکراى کردوە وڵاتەکەى تورکیاى ئاگادار کردوەتەوە لەهەر هێرشێک بیکاتە سەر باکورى سوریا.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی فرانسا لە کۆشکی ئیلیزە ، ماکارۆن لەگەل ئیلهام ئەحمەد کۆبووەتەوەو رایگەیاندوە، کە لە ئەگەری هێرشی دەوڵەتی تورکیادا دەوڵەتی فەرانسا هەڵوێست نیشان دەدات.
سەرچاوەکانی نزیک لە سەرۆک کۆماری فەرانسا ئاشکراى کردوە، فەرەنسا لەگەڵ قەسەدە دایە و بۆئەوەی کە یەکێک لە هاوکارە گرینگەکانی ئەوان بوون لە دژی داعش.
سەرچاوەکە ئاشکراى کردوە، ئەگەر دەوڵەتی تورک هێرش بکاتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان  ئەوا دەوڵەتی فەرەنسا هەڵوێستی دەبێت و رونیشیکردەوە، ئەو پەیامە ئاراستەی دەوڵەتی تورکیا کراوە.
س.هـ