شارپرێس:
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، هێرشی زه‌مینی سوپای توركیا تێكشكێندراوه، هاوكات چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا تێكشكێندرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، " هێرشی زه‌مینی سوپای توركیا تێكشكێندراوه و شه‌ڕو پێكدادان به چه‌كی قورس له گرێ سپی به‌رده‌وامه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، توركیا بۆردومانی زیندانییه‌كی چه‌كدارانی داعشی كردووه كه له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات (هه‌سه‌ده)دایه.
سوپای توركیا به مه‌به‌ستی پێشڕه‌وی به‌ره‌و سه‌رێ كانی جوڵه‌ی به هێزه‌كانیان كردووه، به‌ڵام له باكووری سه‌رێ كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان تێكشكاندووه.
به هۆی ئه‌و زه‌بره‌ی به‌ر سوپای توركیا كه‌وتووه، جوڵه‌ی سوپاكه بۆ پێشه‌وه وه‌ستاوه و راده‌ی زیانه گیانییه‌كانی سوپای توركیا نه‌زانراوه.