شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر سزایه‌ك ده‌داته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت.
مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی پلانی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره ئه‌ویش به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له سوریا ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت، ئه‌وا ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌ده‌ینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا فه‌ره‌نسای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی، ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت خاكی سوریا دابه‌شبكات.
ڕ . ج