سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان

16/10/2019‌ 1375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌، تاوتوێی له‌شكركێشی توركیا بۆ سوریا ده‌كات.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبێته‌وه‌، پرسی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیا و ئه‌گه‌ری سزادانی ئه‌و وڵاته‌ تاوتوێبكات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه‌ سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌باره‌ی داگیركارییه‌كانی توركیا له‌سوریا كۆده‌بێته‌وه‌ و چاوه‌ڕێی سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كرێت.

ڕ . ج