شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەهاوڕێیەتی جۆرجینا رۆدریگیزی دەستگیرانی بەشداری لە ئاهەنگێكی مۆسیقی MTVی ئەوروپی بۆ ساڵی ٢٠١٩ كرد، كە لە شاری ئیشبیلییەی ئیسپانیا سازكرابوو.
لە ئاهەنگەكەدا ، كریستیانۆی ئەستێرەی تۆپی پێی تەمەن ٣٤ ساڵ بووە جێگای سەرنجی كامێرای وێنەگران و ئامادەبووانی ئاهەنگەكە، كە جاكەتێكی سوور و كراسێكی سپی لەبەر كردبوو، لەكاتێكدا جۆرجینای دەستگیرانی دریسێكی شینی پۆشیبوو .
ئیشبیلییە چالاكییەكانی ڤیستیڤاڵی FIBES ی لەخۆگرتووە و گۆرانیبێژ و نووسەری گۆرانی ئەمەریكی گەنج بیكی جی پێشەكەشكاری برگەكانی ئاهەنگەكەیە .
گەورەترین ژمارەی خەڵاتەكانی ئەمساڵ بۆ ئەستێرەی گەنج "ئەریانا گراندی" بوو، كە بەتێكرایی بۆ حەوت خەڵات پاڵێورا، دوای ئەویش گۆرانیبێژی راپ "بیلی ئیلیش" و ئەستێرەی كەنەدی "شۆن میدنس" هەریەكەیان بۆ شەش خەڵات پاڵێوران .
وەرگێران : یاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی