عێراق بەخاكی هەرێمدا بۆرییەكی تری گواستنەوەی نەوت بۆ توركیا رادەكێشێت

عیراق

06/11/2019‌ 838 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەیاز نیعمە بریكاری پێشووی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی هەیە بۆرییەكی نوێی گواستنەوەی نەوت بەناو خاكی هەرێمدا بۆ توركیا رابكێشێت، كە ئێستا عێراق تەنیا ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگای بۆری كوردستان و بەندەری جەیهانی توركییەوە هەناردەی دەرەوە دەكات .

رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمی عێراقی لە ژمارەی رۆژی چوارشەممەدا لەسەر زاری نیعمە گواستوویەتییەوە، كە بۆ ئەو هەنگاوە هیچ بەریەككەوتنێكیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ دروست ناكات، لەبەر ئەوەی بۆ ئەوە لەیەكتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی توركی هەیە و ئەوانیش بەرپرسن لەراكێشانی و گەیاندنی بە بەندەری جەیهانی توركی، بەتایبەت بۆرییە نوێكە رۆژانە توانای هەناردەكردنی ملیۆنێك بەرمیك نەوتی دەبێت .

ئەو جەختیكردووەتەوە، كە عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی توانایەكی گەورەی لەبوارەكانی نەوت و گازدا هەیە و دەتوانێت رۆڵێكی گەورە و تەوەرەیی و گرنگ لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانیدا بگێڕێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی