زاناكان ئاشكرایدەكەن شەیتان لەكوێوە پەیدا بووە

جیهان

07/11/2019‌ 2072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵێك زانای جیهانی شرۆڤەیەكیان بۆ هۆكاری ئەو بیروباوەڕەی خەڵك كردووە، كە پێیوایە هێزێكی خراپەكاری نادیاری نائاسایی وەك ئەهریمەن و گیانە شەرانگێزەكان هەیە.

ئەو زانایانە تێبینیان كردووە پەیوەندی لەنێوان ئەو بیروباوەڕە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و كارەساتەكاندا هەیە .

بەقسەی ئەو زانایانە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و دەرد و پەتاكانی وەك چاوەقوڵە ( تاعوون) و كارەساتە گەورەكان ئەو باوەرەیان زیاتر تۆخكردووەتەوە، كە پێیوایە تەندروستی مرۆڤ پەیوەستە بە هێزە چەكەخواز و شەرەنگێزەكانەوە .

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە، كە زاناكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو جۆرە بیروباوەرانە كاریگەری هەبووە لەسەر كەمكردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەكان و سیستەمی بەرگری لەشی بەهێز كردوون، هەر ئەوەش وایكردووە باوەڕبوون بەو بۆچوونانە بەهێزتر ببێت .

بۆ سەلماندنی ئەو گریمانەیە ، زاناكان شیكردنەوەیان بۆ داتاكانی "بڕوا بوون بە ئەهریمەن" كردووە، كە لە هەزاران خوێدنكاری ٣٠ دەوڵەت كۆكراوەتەوە، بەجۆرێك لەكۆتاییدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان باوەڕبوون بەهێزە شەڕانگێزەكان و ئەو رەفتار و هەڵسوكەوتانەی یارمەتی ڕیگریكردن دەدەن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درمەكان، جەختیشیان كردووەتەوە ئاماژەكان ئەوە دەسەلمێنن، كە ئەفسانە گەلێرییە بەمیراتماوەكان ئامرازێكی كاریگەر بوون بۆ خۆپاراستن لەو دەرد و نەخۆشییانە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی