ئیسرائیلیش دان بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لەلایەن توركیاوە دەنێت

جیهان

08/11/2019‌ 2683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (ئۆراسیا دیلی) دەقی چاوپێكەوتنێكی بڵاوكردووەتەوە لەگەڵ بەرێوەبەری وڵاتانی رۆژهەلاتی ئاسیا و گرێدەری وڵاتە سەربەخۆكان لە تەلئەبیب و باسكردنی ئەگەری دادگایی كردنی سەركردەكانی توركیا.

لە دیدارەكەدا هاتووە سەركیس تساتوریان پرسیاری لە ئەلیسكەندەر تسینكر كردووە بەوەی، هیچ ئەگەرێك هەیە دان بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكاندا بنرێت لەئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، كە كۆماریەكانی تێدا زۆرینەن؟

لەبەرانبەردا ناوبراو وتی: بڕوام وایە لەم قۆناغەدا هەلەكان زۆر نەبن بۆ ئەو مەسەلەیە، هۆكاریش ئەوەیە، بڕیارەكە ئێستا لە ئەنجوومەنی پیرانە و رەنگە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بەڵام ئەگەر بێت و كۆشكی سپی لەكاتی دەنگداندا دەستوەرانی نەكردبێت، ئەوا كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیراندا بە گوێرەی بڕیاری سەرۆك دەنگ دەدەن. 

هەروەها وتی: ترامپیش وای دەبینێ سەرەرای هەموو شتە دژ یەكەكان، توركیا هاوبەشێكی سیاسی گرنگە و ئەندامی ناتۆیە، هەرچەندە لەم دواییەدا ویستویەتی رۆڵ لەناوچەكەدا بگێڕێ.

باسی لەوەش كردووە، كە گومانیش دەبەم ئیسرائیل لە هەموو كاتێك نزیكترە دان بەو كۆمەڵكوژیەدا بنێت، ئەم خاڵەش دەگەڕێتەوە بۆ هەرەس هێنانی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل، بەوە ئەنقەرە لە هاوپەیمانێكی سەرەكی دەوڵەتی یەهودییەوە بووە سەرسەختترین نەیارەكانی. 

ئەوەشی وت: پرسەكە لە بۆچوونی مندا و بە نمرە یەك ئەوەیە، ئیسرائیلییەكان لەم جۆرە بۆچونەدا گەیشتوونەتە دۆخێكی پێگەیشتوو، لەسەر ئاستی  فراوان دەربارەی ئەم پرسە، كۆدەنگی دروست بووە.

لەگەل سەرەتای دەستێوەردانی توركیا لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی سوریا، لە تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە بەڵگەی زۆر خرانە روو دەربارەی ئەو تاوانانەی هێزە توركیەكان ئەنجامیان داوە، ئەو هەلانە كامانەن دەبنە هۆی دادگایی كردنی سەركردە سەربازی و سیاسیەكانی توركیا لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی؟

لەسەر ئەو پرسیارە توێژەكە دەڵێـت: وای دەبینم دۆخی سەركردە سیاسی و سەربازیەكانی توركیا لە بەردەم بەرپرسیارێتی تاوانی نێودەوڵەتیدان لەم قۆناغەدا.

ئەوەش دەڵێت: لەگەڵ دەستپێكردنی ئێشكگرتنی هاوبەشی روسیا و توركیا لە سوریا و داواكاری ئەمریكا و 28 وڵات لە یەكێتی ئەوروپا بە راگرتنی كارە جەنگیەكان و تاوانەكان دژی دانیشتوانە مەدەنیەكان بێتە دی، ئەوا پرسی رادەستكردنی توركەكان بۆ بەردەم دادگا لە خشتەی كاردا نامێنێ.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا