نرخی نەوت بۆ سەروو 62 دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئابوری

08/11/2019‌ 198 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بۆ سەروو 62 دۆلاری ئەمریكی بەرزبووەوە، ئەوەش بەپشتگیری هەوڵەكانی ئەمریكاو چین بۆ چارەسەری كێشە بازرگانییەكانیان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 55 سەنت بەرێژەی 0.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 80 سەنت بەرێژەی 1.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.15 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەیەكە ئەمریكاو چین هەوڵی چارەسەری ئەو كێشانە دەدەن لەسەر بازرگانی لەنێوانیان هەیە، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی یهان داناوە.

هـ ـ ح


بەپەلە