شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێكی دەیلی مەیلی بەریتانی، كەسێكی ئەفغانی گەشتی بەرەو وڵاتی هیندستان كردووە بۆ ئامادەبوون لەیاری نێوان وڵاتەكەی و وڵاتی هیندستان.
ئەو كەسە لە زۆربەی هۆتێلەكانی وڵاتی هیندستان دەرگای بە ڕوودا داخراوە و ڕێگەی پێنەدراوە بمێنێتەوە بە هۆی بەرزی باڵایەوە، باڵای ئەو هاوڵاتییە ئەفغانییەدوو مەتر و چل و هەشت سانتیممەترە و ئەویش بە هۆی كێشەكەیەوە پەنای بۆ لایەنی ئەمنی ئەو وڵاتە بردووە.
لایەنی ئەمنی ئەو وڵاتە لە هۆتێلێكی گونجاو جێگای مانەوەیان بۆ ئەو هاووڵاتییە دابین كردووە و چەند كەسێكیشیان لە نزیكی هۆتێلەكە جێگیر كردووە بۆ ئەوەی چارەسەری هەر كێشەیەك بكەن، كە ڕووبەڕووی ئەو هاوڵاتییە دەبێتەوە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ