شارپرێس:
فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه باشووری كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردومانكرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربوون.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كران.
ئه‌مشه‌ویش فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل جارێكی دیكه باشووری كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردومانكرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربوون.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه بڵاویكرده‌وه، له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه 26 كه‌س به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه كوژراون.
دوێنێ سێشەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا ئەبو عەتا، فەرماندەی سەرایا قودسیان کوشتوە، کە باڵی سەربازی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانی ئیسلامییە لە کەرتی غەززە، دەسەڵاتی غەززەش بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیدا.
بەیانی ئەمڕۆش چەکدارەکانی غەززە زنجیرەیەک موشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، بە ئاڕاستەی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سوپای ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندوە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری رابردودا لە کەرتی غەزەوە 220 موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و سیستەمی بەرگریان توانیویەتی %90 یان تێکبشكێن و ئەوانی دیکەش لە ناوچەی دور لە دانیشتوان کەتونەتە خواروە.