چەكی روسیا لەزەریای هێمن ئەمریكییەكان دەتۆقێنێت

مەلەفی تایبەت

26/11/2019‌ 2134 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڵاوەپێكردنی چەكی رەها (رۆكێتی تسیركۆن)ی خێراتر لە دەنگو (كالیبر)، لەناوچەی زەریای هێمن دەبێتە هۆی بەهێز بوونی هەژموونی مۆسكۆ لەو شوێنەو دانانی سنورێك بۆ هەژموونی ئەمریكا.

ئەمە پێشبینی گۆڤاری (میلیتەری ۆچ)ە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە ناوچەی زەریای هێمن یەكێكە لە ئاراستە گرنگەكانی بڵاوەپێكردنی رۆكێتەكانی روسیا، بەهۆی مەودا گەورەكەیەوە. 

بۆ نموونە رۆكێتی (كالیبر) لە شەڕدا و بەراورد بە هاوتا ئەمریكییەكەی (غاربۆن) دوو هێندە هێزی هەیە (600 كلم لە بەرانبەر 280 كلم) ە، لەخێراییشدا سێ ئەوەندەیە.

هەرچی رۆكێتی (تسیركۆن)ە مەوداكەی دەگاتە 1000 كلم و خێرایەكەی 9 ماخە و بەهیچ شێوەیەك هاوتای نییە، لەهەمان كاتدا كۆسیستەمی بەرگری ئەمریكی (ئیجیس)، هیچ هەلێكی نییە بۆ ئەوەی رووبەرووی بێتەوە. 

گۆڤارەكە باسی لەوە كردووە، زۆربەی كەشتییە جەنگی و ژێر ئاوییە روسییەكان، دەتوانن زۆربەی ئەم رۆكێتانەی لەسەرەوە باسكران بهاوێژن.

ئەوەشی مایەی ڕاڕایی ئەمریكایە، ئەوەیە روسیا ئەم رۆكێتانەو تەكنەلۆجیایانە دەفرۆشێتە وڵاتی چین، بەتایبەتیش ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی تەكنەلۆجیاكانی روسیاوە، خێرایی رۆكێتەكەی چین بگاتە خێراتر لە دەنگ. 

ئەگەر بێت و چین بتوانێت وێرانكەرەكانی (تایپ .055) بە رۆكێتی تسیركۆن و نموونەكانی ببەستێتەوە، ئەوا تایبەتمەندیەكی بەرچاو بەدەست دەهێنێت بە بەراورد لەگەڵ كەشتیگەلیەكانی ئەمریكا و ژاپۆن و ناتۆ.

پێش ماوەیەك و لە مانگی نۆڤەمبەردا، میدیاكان باسیان لەوە كردبوو، یەكەمین هەڵگری رۆكێتی (تسیركۆن)ی چاوەڕوانكراو، كەشتییەكی دژە ژێر ئاوی (مارشال شاپۆچنیكۆف) و ژێر ئاوی ئەتۆمی (ئیركوتسك)ە. 

لە ئۆكتۆبەری رابردووشدا، سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین رایگەیاند، رۆكێتەكانی (تسیركۆن) لەسەر كەشتیەكانی (گریمایتچی)، بڵاوە پێدەكات، كە ئێستا خەریكی دروست كردنین.

سەرچاوە: لینتا رو
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا