رێگای عەلی خامەنەیی بۆ دەوڵەمەندبوون

جیهان

27/11/2019‌ 1560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لەهەژارییەوە بۆ دەوڵەمەندی‌و كۆكردنەوەی سەرمایەیەكی 200 ملیار دۆلاری
عەلی جەواد خامنەیی لەساڵی ١٩٣٩ لەشاری مەشهەدی ناوەڕاستی ئێران لەدوایكبووە 
ئەو بانگەشەی ئەوە دەكات ڕەچەڵەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئالوبەیتی پێغەمبەری ئیسلام‌و 
لەهەمان كاتیشدا دەڵێت: "فارسێكی رەسەنە" 
خامنەیی لەلایەك بانگەشەی ئەوە دەكات رەچەڵەكی عەرەبییە و دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی پێغەمبەر
لەلایەكی تریشەوە دەڵێت: "فارسییەكی رەسەنە"
كە ئەمە پرسیار لەسەر رەچەڵەكی دروست دەكات 
خامنەیی لەساڵی ١٩٨٩ لەدوای مردنی خومەینی 
بوو بەوەلی فەقیهـ و رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران
پێشتریش لە لەساڵی ١٩٨١ سەرۆك كۆماری ئێران بوو تا مردنی خومەینی  
خامنەیی تەنیا سیاسییەكی ئاسایی بوو كە لەگەورە زانایان هەژمار نەدەكرا 
خۆشی پێشبینی ئەوەی نەدەكرد باڵاترین پۆستی ئێران وەربگرێت
بەڵام بوونی هاشمی رەفسەنجانی لەئەنجوومەنی شارەزایانی رژێم 
كە بەرپرسە لە دەستنیشانكردنی ڕێبەر و هاوڕێیەكی كۆنی خامنەییش بوو
هۆكارێك بوو بۆ ئەوەی خامنەیی بگاتە لوتكەی دەسەڵات
 رەفسنجانی بڕوای وابوو دەستنیشانكردنی ئەو بۆ پۆستی ڕێبەری شۆڕش 
لە ئایندە دەیكات بە كەسێكی گوێرایەڵی خۆی 
بەڵام لەدوای وەرگرتنی پۆستەكەی بەخێرایی لەرەفسەنجانی هەڵگەرایەوە 

لەهەژارییەوە بەرەو دەوڵەمەندی 
پێش هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئیسلامی لەئێران بنەماڵەی خامنەیی لەبنەماڵە دەوڵەمەندەكان نەبوون 
ئەوەش پاڵی پێوەنا لەساڵی ١٩٧٩ بێتە پاڵ هەژارانی ئێران‌و دژ بەدەسەڵاتی پاشایی خەبات بكات
دوای سەركەوتنی شۆڕشیش خامنەیی لەڕێگای بڕواپێهێنانی خەڵك 
بەوەی دەبێت گوێرایەڵی خومەینی بن توانی لایەنداری خۆی بۆ خومەینی بسەلمێنێت
دوای ئەوەی بوو بەڕێبەری باڵاش ئیتر دەستی بەسەر  هەموو دامەزراوەكانی ئێراندا گرت 
كە ئەوە وایلێكرد سەروەت و سامانێكی زۆر كۆبكاتەوە 
بەپێی راپۆرتێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبەغدا داهاتی خامنەیی دەگاتە ٢٠٠ ملیار دۆلار 

خامنەیی‌و عەرەب 
لەبەر ئەوەی خامنەیی لەشاری نەجەفی عێراق ژیاوە 
بۆیە فێری زمانی عەرەبی بووەو چەند كتێبێكی لەعەرەبییەوە بۆ زمانی فارسی وەرگێراوە 

خامنەیی‌و سەددام حوسێن 
لەكاتی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران خامنەیی سەرۆك كۆماری ئێران بوو 
كە شەڕەكە سەدان هەزار كوژراوی لێكەوتەوەو ئابووری هەردوو وڵاتی وێران كرد 
ئەمەش وایكرد خامنەیی ببێتە یەكێك لەو كەسانەی زۆرترین رقی لە سەددام حوسێن بێت 
تەنانەت شانازی بەوە كردووە ئەو فەرمانی كوشتنی سەددامی دەركردووە 
كاتێكیش فەرمانی لەسێدارەدانەكەی جێبەجێكرا نەیتوانی دڵخۆشی خۆی بشارێتەوە

كۆنترۆڵكردنی عێراق 
دوای رووخانی رژێمی بەعس بەهۆی پرۆسەی ئازادی عێراق لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە 
خامنەیی بەخێرایی دەستی بەسەر عێراقدا گرت و پیاوی خۆی لەسوپای پاسداران رەوانەی عێراق كرد 
بۆ ئەوەی گروپی چەكداری تائیفی لەو وڵاتە دروست بكەن و راهێنان و پڕچەكیان بكەن 
كە هۆكار بوون بۆ درووستبوونی شەڕی مەزهەبی
 ئەنجامەكەشی كوژرانی نزیكەی ملیۆنێك هاووڵاتی عێراقی بوو

خامنەیی و پێڵاو 
لەمدواییە ناوی خامنەیی زۆر دێتە بەر باس 
بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی عێراق و لوبنان 
كە بەشێك لە خۆپیشاندەران پێیان وایە خامنەیی بەرپرسە لەدرووستبوونی ئاژاوە و بێسەرەوبەرەیی‌و 
تۆخكردنەوەی سیستەمی تائیفی لەهەردوو وڵات وەك چۆن لە سوریا و یەمەنیش كردوویەتی
لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا دەردەكەوێت چۆن خۆپیشاندەرانی عێراقی بەپێڵاو بە وێنەكەی خامنەیی دەكێشن