سێ‌ یاریزانی بەرشەلۆنە مەترسی راگیرانیان بۆ یاری كلاسیكۆ لەسەرە

وەرزش

02/12/2019‌ 897 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەترسی لەسەر سێ‌ یاریزانی بەرشەلۆنە هەیە، كە بۆ یاری كلاسیكۆ بەرانبەر ریاڵ مەدرید سزا بدرێن، كە یارییەكە لە 18ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت.

رۆژنامەی مۆندیۆ بڵاویكردەوە، كە هەریەكە لە لویس سواریز و ئەنتوان كریزمان، كیلیمنت لینگلیت مەترسیان لەسەرە.

لینجلیت 3 كارتی زەردی هەیەو سواریز و كریزمانیش یەكی دوو كارتیان هەیە، كە ئەگەر ژمارەی كارتەكانیان زیاتر بێت، ئەگەر هەیە بۆ یاری كلاسیكۆ رابگیرێن.

بەپێی یاسای تۆپی پێ‌ لەخولی ناوخۆیی ئیسپانیا، ئەگەر یاریزانێك پێنج كارتی زەرد وەربگرێت، ئەوە بۆ یارییەك رادەگیرێت.

هـ ـ ح