شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ بۆی دەركەوتووە ڕۆژانە خواردنەوەی چوار كوپ قاوە لە نەخۆشی شەكرە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و قەڵەوی دەتپارێزێت.
پسپۆڕانی زانكۆی ناڤاری ئیسپانی لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئەوە دەسەلمێنن هەرچەندێك قاوە بخۆیت ئەوەندە سودی لێ وەردەگریت، هەروەها ئامادەكەری توێژینەوەكە وتی: ئەو كەسانەی ڕۆژی چوار كوپ قاوە دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شەكرە زۆر كەمتر دەبێتەوە لە كەسانی ئاسایی.
هەروەها وتی: قاوە ئەگەر كافایینی تێدا بێت یان نا هەر سودی هەیە، هەموو جۆرەكانی قاوە لە مادەی بۆلیفینۆل و تریگۆنیلین و میلانۆیدین پێكدێن كە هەموو ئەو مادانە دژە ئۆكسید و دژە هەوكردنن
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ