"هۆنەر" كاتژمێرێكی زیرەك دەردەكات كە پاترییەكەی ١٤ رۆژ كاردەكات

جیهان

02/12/2019‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیای "هۆنەر"ی چینی كاتژمێرێكی زیرەكی نوێی دەركردووە، كە پشت بە سیستەمی بەگەڕخەری كۆمپانیای هواوی دەبەستێت‌و پاترییەكەی بەشی ١٤ رۆژ ئیشپێكردن دەكات .

نرخی كاتژمێری " "Magic Watch 2" دەگاتە ١٥٥ دۆلار بۆ مۆدێلی چێوە ٤٢ میلیمەتری و ١٧٠ دۆلار بۆ مۆدێلی چێوە ٤٦ میلیمەتری.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، كاتژمێرە مۆدێل چێوە ٤٦ یەكەیان پاترییەكی لەسەرە توانای ٤٥٥ میللی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا، بەڵام لە كاتژمێرە بچووكە چێوە ٤٢، كە بەشی ٧ رۆژ دەكات .

كاتژمێرەكە شاشەی OLED تێدا بەكارهاتووەو پشتیوانی تەكنیكی Bluetooth 5.1 دەكات، هەروەها تەكنیكی پەیوەندی لەبواری نزیك NFC و سیستەمی جیهانی دیاریكردنی شوێن GPS و پێوانەی تێكرای لیدانی دڵیشی تێدایە .

پرۆسێسەری كاتژمێرەكە لە جۆری Kirin A1 و یادگەیەكی ناوخۆیی بەقەبارەی ٤ گێگابایت ، لەگەڵ یادگایەكی دوو گێگابایتی بۆ خەزنكردنی گۆرانی كە دەتوانێت نزیكەی ٥٠٠ گۆرانی تێدا هەڵبگیرێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 


بەپەلە