شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سێ كاندید یه‌كێكیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلاده‌كاته‌وه.
فایه‌ق شێخ عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌تویته‌ری خۆی بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه به خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌ڵێت "ئه‌ی ڕاپه‌ڕیوه‌كان، ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر عێراقدا هه‌یه سێ ناویان داوه‌ته قاسم سوله‌یمانی و ئه‌ویش بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێكیان ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پاشان ئه‌و ناوه پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كرێت".
فایه‌ق شێخ عه‌لی داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات به‌زوترین كات كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق پێشكه‌ش بكه‌ن و ڕێگه له‌به‌رده‌م ئێران دابخه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته.
ڕ . ج