شارپرێس:
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستی یۆرگن گلۆب-ی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی درێژكرده‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی پێشه‌نگی خولی نایابی ئینگلیزی به‌فه‌رمی ئاشكرایكرد، بۆندی یۆرگن گلۆب وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یان تا ساڵی 2024 درێژكراوه‌ته‌وه.
یۆرگن گلۆب له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا توانیویه‌تی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌ئاستێكی به‌رچاو بكاته یانه‌یه‌كی به‌هێز، ساڵی ڕابردوو ئه‌و یانه‌یه بوه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و ئه‌مساڵیش ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ببێته پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگ.
ڕ . ج