داوا لەبەرهەم ساڵح دەكرێت كەسێكی سەربەخۆ بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق رابسپێرێت

عیراق

15/12/2019‌ 894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد خالیدی پەرلەمانتاری كوتلەی بەیارق رایگەیاندووە، بەشێوەیەكی كۆتایی ١٥٠ واژوو رادەستی بەرهەم ساڵح سەرۆككۆمار كراون بۆ ئەوەی كەسایەتییەك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانیداهاتوو دەسینیشان بكات.

ئەو راشیگەیاند، كە سێ ناو سی ڤی خۆیان تەواو كردووە رپژی یەكشەممە رادەستی بەرهەم ساڵحیان دەكەن بۆ ئەوەی یەكێكیان هەڵبژێرێت .

خالیدی لەلێدوانێكدا باسی ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی پشتیوانی پاڵاوتنی سەرۆكوەزیرانێكی پەسەندكراو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەكەن كردووەو راشیگەیاندووە، ژمارەیان گەیشتووەتە ١٨٠ پەرلەمانتار لە كوتلەكانی بەیارق و یەكێتی هێزەكان و یەكێتی نیشتمانی و هاوپەیمانی نەسر و رەوتی حیكمە.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا خالیدی ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بەفەرمی ئامادەبوون و واژووەیان لەسەر بەڵگەنامەی پاڵاتنەكە كردووە، كە سی ڤی سێ كەسایەتی سەربەخۆی تێدایە گەیشتووەتە ١٥٠ واژوو.

هەروەها رایگەیاندووە، بەڵگەنامەكە رادەستی بەرهەم ساڵح دەكرێت بۆ ئەوەی لەبەرچاوی بگرێت.

سەبارەت بە ناوی محەمەد شییاع سودانی، كە زۆر باسی لێوە دەكرێت، خالیدی رایگەیاندووە، سودانی بەفەرمی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتكرایەوە، ئەوەش مانای وایە لەلایەن ١٥٠ پەرلەمانتارەكەشەوە رەتدەكرێتەوە، هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، سەرۆككۆمار بە پەرلەماناتارانی راگەیاندووە ئەو پشتگیری پاڵاوتنی كەسێك دەكات، كە كەسایەتییەكی پەسەندكراو بێت لای خۆپیشاندەران .

پەرلەمانتارەكەی كوتلەی بەیارق رەتیكردووەتەوە ناوی ئەو سێ كەسایەتییە ئاشكرابكات، كە ئەو پەرلەمانتارانە پشتیوانی لێدەكەن تا ئەوكاتەی خودی سەرۆككۆمار كەسێكیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران دەستنیشان دەكات .