ئێرانییەك سەركردایەتی كەشتی فڕۆكەوانی ئەمریكی لە كەنداو دەكات

لە میدیاکانەوە

08/01/2020‌ 3487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور 
سەرچاوە: زە واشنتۆن پۆست
كافون حەكیم زادە كاتێك منداڵ بوو لەگەڵ خێزانەكەی لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە ئیرانەوە هەڵاتن بەرەو ئەمریكا و لەویلایەتی مسیسیپی گیرسانەوە و پەناگەیەكیان بۆ ژیانی خۆیان دابینكرد.

ئێستا پاش 40 ساڵ، هەفتەی پێشوو گەڕایەوە ناوچەی كەنداوی فارس، ئەمجارە نزیكبووەتەوە لە وڵاتەكەی وەك سەركردەیەكی كەشتی فرۆكەی هاری ئێس ترومان-ی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا.

حەكیم زادە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەدوای كوشتنی قاسم سلێمانی دەشێت رۆڵێكی باڵای هەبێت لە رووبەڕووبونەوەی وڵاتەكەی.

نیوە شەوی هەینی 3ی جێنیوەرەی سێ موشەك فرۆكەخانەی بە غدای هەژاند، كە بووەتە هۆی كوژرانی 7 بەرپرسی عێراقی و ئێرانی لەنێو كوژراوەكاندا، قاسم سلێمانی بەرپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندس جێگری فەرماندەی گشتی هێزەكانی حەشدی شەعبی تێدابوو.

سەبارەت بە ژمارەیەكی بەرچاو لەو ئەمریكییە-ئێرانییانەی وەك حەكیم زادە-ی كاپتنی كەشتی فرۆكەی هاری ئێكس ترومان، كە خزمەت دەكەن لە هێزەكانی سوپای ئەمریكا، سوێندیان خواردووە دژی چەوساندنەوە و بەرپەرچدانەوەی شوڕشی ئێران بن لەبەرانبەر ئەو ئازادییەی ئەمریكا بۆی دەستەبەركردوون و بەرگری لێدەكەن.

حەكیم زادە لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی زە فێرجینیا پایلوت دەڵێت: "پێموایە دەشێت ئەو هۆكارە بووبێتە ئەوەی، كە بۆچی ئەو بڕیارە بدەم تا بمەوێت خزمەت بكەم و ئەم بوارە هەڵبژێرم".

كاپتن حەكیم زادە، كە لە ویلایەتی تەكساس لە باوكێكی ئێرانی و دایكێكی ئەمریكی لە دایكبووە و دەیەوێت خێرا سەردانی وڵاتەكەی بكاتەوە، لەكاتێكدا تا تەمەنی 11 ساڵیش توانیویەتی وڵاتەكەی ببینێت تا ئەو كاتەی ساڵی 1979 بەهۆی شوڕشی ئیسلامی ئێرانەوە هەڵاتوون لەئێران.

خێزانەكەی لەشاری هایتسبۆرگ لە ویلایەتی میسیسیپی گیرسایەوە، ساڵی 1987 لەتەمەنی 20 ساڵیدا پەیوەندی بە هێزی دەریایی ئەمریكییەوە دەكات، بەخشینی خوێندنی دەریای دەستگیر دەبێت و لە زانكۆی كارنیجی میلۆن دەرچوو و بوو بە ئەفسەری فرۆكەوانی.

لە 33 ساڵ ژیانی پیشەیدا، حەكیم زادە توانیویەتی نیشانەی (HAK) وەرگرێت لەپای ئەو هەشت چالاكییە فرۆكەوانییە و دەیان ئەركی فڕین لە ئاسمانی ئەفگانستان و عێراق و چەندین میدالی رێزلێنانی ئەستێرەی برۆنزی وەرگرتووە.

ئەو ئێستا سەركردایەتی یەكێك لەو سەكۆ (كەشتی فرۆكەوانی)یە ترسناكانەی سەر زەمین دەكات كە بە وزەی ئەتۆمی كاردەكات و ئاڵای جەنگی سوری لەسەر هەڵكراوە. كەشتییەك كە هەڵگری دەیان فرۆكەی جەنگی و بەرگری دژە مووشەكی. سەكۆكە شارێكە بۆخۆی و دەستەیەكی 5000 كەسی لەسەرە. ئەو دەڵێت:"بەدڵنیایی ئەوە فەخر و شانازی ئەمریكایە وای لەمن كردووە كە سەرپەرشتی كەشتییەكی لەم شێوەیە بكەم لەم كاتەدا لە كەنداوی فارس".

پەنابەران لەئەمریكا فرسەتی گەورەیان لە هەموو بوارەكاندا دەستگیر بووە، بەتایبەتی لەبواری سوپادا، كەم نین ئەو ئێرانیانەی كە لە ئێران هەڵاتوون و لەناو سوپادا سەبازن. ئاسال ئەفەندی كە پۆستی لە هەواڵگری سوپادا هەبووە لە 2010-2014 دەڵێت:"بەهۆی ئەوەی لەو وڵاتەكەدا ئازادی نییە، كە دێیتە ئەمریكا ئازادی وادەلێدەكات خۆت بەختكەیت بۆ ئەمریكا".

باس لەوەشدەكات، كە چووەتە سوپاوە وای هەستكردووە كە تەنیا خۆی لەوێیە، بەڵام دەڵێت: "جێگەی تێڕامان بوو بەدەیان ئەمریكی – ئێرانی بەرگی سەربازیان بۆ ئەمریكا پۆشیبوو".

لەكۆتایدا دەشڵێت: "زۆربەمان كەسوكارەكانمان ئێستا لە ئێرانن و نامانەوێت لەوە زیاتر لەژێر دەسەڵاتی ئەو رژێمە داپڵۆسێنەرەدا بمێننەوە و دەیانەوێت رزگاریان بێت".